بێلینگهامی بچووك گەشتی ئەڵمانیای كرد، هۆكارەكەی ئاشكرا كرا

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

بۆندێكی فەرمی لە لیڤەرپوولەوە بۆ دەستخستنی ڤێرتیز
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، بۆندێكی فەرمیی پێشكەش بە یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی كرد بۆ دەستخستنی فلۆریان ڤێرتیز، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەورووپا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردەوە: یانەی بایەر لیڤەركوزن، بۆندێكی فەرمیی لە یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییەوە پێ گەیشتووە لەبارەی فلۆریان ڤێرتیزەوە، بەهای بۆندەكەی دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆی تەواو.
ئاماژەی بەوەش كردووە: دانوستان لە نێوان هەردوو یانەدا بەڕێوە دەچێ و ڕەنگە لە زووترین كاتدا بەهۆی چڕی و بەردەوامیی دانوستانەكانەوە بگەنە ڕێككەوتن.
ئاماژەی بەوەش كردووە: ڤێرتز، كارگێڕیی یانەكەی ئاگەدار كردووەتەوە، كە خواست و حەزی لە چوونە تەنیا بۆ یانەی لیڤەرپوول.
بۆ بیرهێنانەوە، ئەو یاریزانە لەسەر مێزی گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن و بایەخپێدانی هەریەك لە یانەكانی ریاڵ مەدرید، مانچستەر سیتی و بایرن میونشن دەبێ بۆ ماوەی گواستنەوەی داهاتووی هاوینە.
یانەی لیڤەرپوول، سزای گەورەی خستووەتە بەردەم گواستنەوەی ڤێرتز گەر بچێتە یانەی بایرن میوشن بە دیاریكراوی، بەهۆی ئەوەی ڕكەبەری ئەو یانەیە لە خولی ئەڵمانیا بەهێز نەبێت.

بێلینگهامی بچووك گەشتی ئەڵمانیای كرد، هۆكارەكەی ئاشكرا كرا
جۆب بێلینگهام، یاریزانی یانەی سەندەرلاند، بەربژێرە بۆ جێهێشتنی یانەكەی، ئەوەش چەند رۆژێك دوای سەركەوتنی یانەكە بۆ خولی نایابی ئینگلتەرا دێت.
جۆب بێلینگهام، كە بە جۆد بێلینگهامی بچووك ناسراوە و برا بچووكیەتی، شەممەی رابردوو بەشداریی یاریی یانەكەی لە یاریی كۆتایی پاشكۆی گەیشتن بە نایاب بەرانبەر شێفیلد یونایتد كرد و 2-1 یارییەكەیان بردەوە.
لای خۆیەوە فلۆریان بلیتینبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سكای ئەڵمانیا، ڕایگەیاندووە كە جۆب بێلینگهام نزیك بووەتەوە لە رۆیشتن بەرەو خولی ئەڵمانیا.
ئەو یاریزانە تەمەن 19 ساڵانە، پلان دادەنێ بۆ ئەوەی ڕێگەی برا گەورەكەی بگرێتە بەر، كە ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدە، كە لە تەمەنێكی زوودا بچێتە یانەی بوڕوسیا دۆرتمۆند بۆ ئەوەی ئەزموونێكی زۆر وەربگرێ و بەهرەی خۆی لە بۆندس لیگا پەرە پێ بدات.
باس لەوە كراوە، ئەو یاریزانەی یانەی سەندەرلاند، دەچێتە ئینتراخت فرانكفۆرت بۆ ئەوەی یانەكە بناسێ و گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی یانەكە بكا، بێ ئەوەی پشكنینی پزیشكی بكات.
ئەوە بە هەنگاوێكی یەكلاكەرەوە بۆ یانەی فرانكفۆرت دانانرێ، لە كاتێكدا هەواڵی ئەوە هەیە یانەی بوڕسیا دۆرتمۆند و لایپزیگیش لە خەت بن بۆ دەستخستن و واژۆكردنی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە.
تا ئێستە بە گشتی ئەو یاریزانە لەگەڵ هیچ یانەیەكدا نەگەیشتووەتە ڕێككەوتن و بە رووی هەموو یانەكاندا كراوەیە بۆ دانوستان و گەیشتن بە ڕێككەوتن.