بارزان ئەکرەم – هەولێر
هاوار مه‌لا محه‌مه‌د یاریزانی كورد، له 1981 له شاری موسڵ له‌دایك ده‌بێت و سه‌ر هۆزی زێبارییهكانه، كه پێمهاتوون لە تیرەیەكی مێژووی ره‌سه‌نی كوردستان، هاوار له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی موسڵ ده‌بێت، دواتر په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه‌وه ده‌كات، له‌وێشه‌وه رووده‌كاته هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، ناوی هاوار له گۆڕه‌پانی سه‌وزی عێراق ده‌دره‌وشیته‌وه، به‌تایبه‌تیش له 2007 رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بینیت له بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی ئاسیا بۆ عێراق.
هاوار له ماوه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆر رووداوی تاڵ و شیرینی به‌سه‌رهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌رنج راكێشتر، ئه‌و كاته‌بوو دوای 2006 كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كانی له وڵاتی ئوردنی ده‌كرد، چه‌ند یاریزانیك له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیش یارییان ده‌كرد، ده‌بوو به‌خێرایی به ڕێگای ئۆتۆمبێل بگه‌ڕێنه‌وه، جارێكیان له رێگای گه‌ڕانه‌وه، كه هاوار، نوڕ سه‌بری، مه‌هدی كه‌ریم و قوسه‌ی مونیر له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیكه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه شه‌ویان به‌سه‌ر دادێت، ئه‌وكاته‌ش خه‌ڵك سه‌ربڕین، ڕفاندن، ترس و تۆقان و كوشتنی ناوداران، له‌ئاستێكی مه‌ترسیداردا بوو، خه‌ڵك زۆر له‌و دۆخه نه‌خوازراوه ده‌ترسا، هاوار له‌گه‌ڵ هاوڕێ یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌نێو تاریكه شه‌ودا تووشی بازگه‌یه‌كی چه‌كداران ده‌بن، یه‌كیك لهچهكدارهكان، شێوه‌ی خۆی پێچابوو ده‌ڵێت، ئێوه كێن، ئه‌وانیش پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن، چه‌كداره‌كه پێيان ده‌ڵیت: “دابه‌زن و ئه‌وه‌ش ئاربیجی ده‌ی هێرشبكه‌نه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی ئهمریكیيهكان”، هه‌رچه‌ند نوری گۆڵپارێز، پێیان ده‌ڵێت: ئێمه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقین له‌یاریی گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌كداره نایاناسێت، هاواریش خراپترین دۆخی ده‌بێت و بههاوڕێیهكانی ده‌ڵێت: ئه‌مجاره كۆتایمان هات! به‌ڵام چه‌كدارێكی دیكه‌ی هه‌مان گرووپ نزیك ده‌بێته‌وه، ئينجا یاریزانه‌كان ده‌ناسن و سڵاویان لێ ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن و رێگه‌یان بده‌ن بڕۆن.
نهینی وازهێنانی هاوار له ته‌مه‌نێكی زوو چی بوو؟
هاوار مه‌لامحه‌مه‌د له‌نێو هه‌موو یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌وه ناسرابوو باشتر و رێكتر پهیوهستتربووه به‌رێنمایه‌كانی راهێنه‌ران، ئاستی دڵسۆزی و خۆشه‌ویستنی هاوار بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌لوتكه‌دا بوو، له زۆربه‌ی یارییه‌كانیش به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ عێراق و تیپه‌كه‌ی گریاوه و به‌جۆشوخرۆشه ڕووبه‌ڕووی تیپی به‌رامبه‌ر بووه‌ته‌وه، هه‌میشه تیپه‌كانی به‌رامبه‌ر رێزێكی بێ‌سنووریان له‌هاوار گرتووه، تا ئه‌وكاته‌ی هاوار یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه گه‌وره‌كانی به‌غدا كردووه، هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌دژی هاوار رووینه‌داوه، به‌ڵام چیرۆكه نامۆیهكه له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كاتێك هاوار بڕیاريدا په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی هه‌ولێر بكات.
هاوار ئه‌م چیرۆكه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: “ئه‌و كاته‌ی په‌یوندیم به‌یانه‌ی هه‌ولێره‌وه كرد، له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كانی شاری به‌غدا به‌درێسی یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌كێك له‌یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌و شاره بوومه‌وه، هه‌ستم كرد هانده‌ران و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه قسه‌ی نه‌شیاو و نارێك بهمن و یاریزانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت هێزی چه‌كداریش دێنه نێو یاریگه و هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن له‌ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، كه‌س به‌سه‌لامه‌تی لێره رزگاری نابێت، ته‌نانه‌ت دوای یارییه‌كه‌ش تاریق حهجیهی ناوبژیوان به‌هاوار ده‌ڵێت: “هه‌زارجار سوپاس بۆ خوا ئێوه دۆڕان ده‌نا كاره‌سات ده‌قه‌وما، دوای ئه‌م رووداوه، هاوار بیرده‌كاته‌وه نزیكه‌ی 12 ساڵه خزمه‌تی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه و وه‌رزشی عێراق ده‌كات، كه‌چی به‌مشێوه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، بۆیه به‌یه‌كجاری له 2015، وازهێنانی له‌یاریكردن راگه‌یاند.
هاوار مێژوویەكی گه‌وره‌ی له چامپیۆنزلیگ هه‌یه
هاوار مه‌لا، به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و یاریكردن به‌قاچی چه‌پی، په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند یانه‌یه‌كی جیهانی و عه‌ربی كردووه، یاریزانه كورده‌كه مێژووێكی پڕشنگداری هه‌یه، چونكه یه‌كه‌م یاریزانی كورد و عێراقییه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا گۆڵی تۆمار كردبێت، كاتێك له‌یانه‌ی ئانۆرسۆسیسی قوبڕسی، له‌وه‌زری 2008-2009، به‌سه‌ر گۆڵی سێیه‌می له‌دژی پاناسیناكۆسی یۆنانی تۆماركرد، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش بوو له‌یارییان له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی یارییان ده‌بێت، یارییه‌كه به‌ئه‌نجامی (3-3) كۆتایی دێت، ئه‌و كات مۆرینهۆی پورتوگالی راهێنه‌ری ئینته‌ره، دوای یارییه‌كه ده‌ڵێت: “مه‌ترسیدارترین یاریزانی یانه قوبڕسیهكه یاریزانی ژماره 19 بووه، ئه‌م ژماره‌یه‌ش هی كوڕه كورده‌كه بوو، هاوار زێباری له‌كاروانی یاركردنی یاریی بۆ یانه‌كانی (موسڵ، قوه‌ی جه‌ویه، ئه‌نسار، ئه‌پۆلۆن لیماسۆل، عه‌ین، خور، ئانۆر سۆسیس، پێرسپۆلیس، هه‌ولێر، استقلال ته‌هران، زوب ئاهن ئه‌سفه‌هان و زاخۆ) كردووه.