– بە بەشداری سەرۆکی حکوومەت کۆنفرانسی وزە لە واشنتن بەرێوە دەچێت و باس لە داھاتووی وزە لە ھەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٥، کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی بە کاتی واشنتن و ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ بە کاتی ھەولێر، بە ئامادەبوون و بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا ، کۆنفرانسی وزە لە واشنتن بەڕێوە دەچێت.
ئەنستیتیوتی جیھانیی ئەلمۆنیتۆر کۆنفرانسێکی ڕێکخستووە، سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا، لە دوو پانێڵدا، باس لە داھاتووی وزە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن.
ئەم کۆنفرانسە دوای ئەوە دێت رۆژی دووشەممە بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) واژۆ کران.