شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە تاران

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کە پێکهاتووە لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک و بەرپرسی کۆمەڵگایی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گەیشتنە فرۆکەخانەی میهرئابادی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

بڕیارە ئەمڕو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پارێزگارانی ( کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشا ) جگە لە دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڕێز مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ پارێزگاری تاران و ژووری بازرگانی تاران کۆببنەوە.