سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لەسەر داهاتی خۆی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی دروستكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی سەربەخۆیی لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكات.
پڕۆژەكە پێكهاتووە لە دروستکردنی چەند شەقامێک لە (كەرتی 3000)ی گەڕەکی سەربەخۆیی و درێژیی شەقامەكان 3 كیلۆمەترە و گوژمەی پرۆژەكەش لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دابینكراوە.
جگە لەو پڕۆژەیە، ئێستا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێردا لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە پلانیشدایە لە داهاتوودا ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە لە شارەكەدا بكەونە بواری جێبەجێكردنەوەوە.