چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتن، ڕایگەیاند، کار دەکەین بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی بەهێزی کوردستان و ئەمەریکا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ نووسیویەتی: “کار دەکەین بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی بەهێزی کوردستان و ئەمەریکا، لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش و گەشەپێدانی ئابووری.”
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمە