هه‌ر له تاران، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 2025/5/18 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ به‌ڕێز عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندیى دوولايه‌نه و چۆنیەتيی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبه‌شيان له بواره جیاجياكاندا، تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا ستايشى پەیوەندییە دێرينه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جەختيان لەسەر خواستی دوولايه‌نه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا داكۆکييان لەسەر گرنگيی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه.