هیچ ساڵێک تاوانبار نییە

ئەوە ئێمەین
دەمانەوێ بە ئێسکی ماسی
مۆسیقا لێدەین و
بە پەراسوی بەرخ
گیتار بژەنین و
بە چەرمی ڕیشۆڵە دەھۆڵ بکوتین
ھیچ بەھارێک
بێ گوڵ نییە
ئەوە ئێمەین لە جیاتی گوڵ دڕک دەڕنین
ھاوین:
لە پێناو ئێمە خۆی گەرم
دەکاتەوە تا پێ بگەین و پێ ناگەین
پایز:
وتارمان لەسەر وەرین
پێشکەش دەکات ئێمە لێی تێناگەین
زستان:
بارانێک ھەر
دەبارێنێ تا بیسەلمێنێ کە زستانە
کەچی
ئینسان لێرە
کردارێک ناکات تا بیسەلمێنێ کە ئینسانە.

    فه‌ره‌یدوون عه‌باس

ھەواڵی زیاتر