هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەپرسن

مەپرسن بۆچی باران
کێڵگەی
ئەو روحەت سەوز نـاکات؟
لەم کێڵگەیـەدا بۆ گەوارەیــەک
کوارگی حەسرەتت دەرناهێنێ؟
بێدەنگی ئاو
گونـاهـێك لە بێشـەرعی ناشـواتەوەو
دژوونی* بەڕوباری نەهامەتیدا ناچێ؟
نازانم بۆ
بـەخت یەخەی بێدەنگیم
ناگرێ
ئەم هەموو ڕەنگە سـوتاوانە لەپایچی؟
هەتاوی ئەم عەشقەپاکەم
ماندوویەتی لە سێبەری دا
بۆ ناحەسێنێتەوە؟
بۆ کەس گوێ لە چیرۆکی خەونێکم ناگرێ؟
غەدر هەست بەئازاری
دەماوەندی
ئەم روحە بێگەردییەم
ناکات؟
کە هەمیشە بۆ ئارامی ساتێكیش
لە ژێر بــەفردا دەسوتێ..

*دژوون: دژوێن.

فه‌یسه‌ڵ كه‌ورینی