کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنى دووسایدی دەربەندی گۆمەسپان – سماقووڵی بەردەوامە، کە نزیک پڕۆژەی بەنداوی گۆمەسپانە و جادەکانی دەوربەری بەنداوەکەش دەگرێتەوە و درێژى شەقامەکە 22 کیلۆمەترە، لە ئێستادا لە %60 کارەکانى پڕۆژەکە تەواو بووە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت.