فازڵ میرانی: مامۆستایان هەردەم مەشخەڵی ڕۆشنكردنەوەی دڵ و هزری نەوەكانن

فازڵ میرانى، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایان پیرۆز دەکات و دەڵێت، مامۆستایانی کوردستان هەردەم مەشخەڵی ڕۆشنكردنەوەی دڵ و هزری نەوەكانن. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بۆ یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان- سكرتاریەت

بۆ هەموو مامۆستایانی كوردستان،

سڵاو و ڕێز

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان یەكێكە لە ڕێكخراوە پیشەییە هەرە گرنگ و كاریگەرەكانی كوردستان. یادی (63) ساڵەی دامەزراندنی ئەم ڕێكخراوە لە هەموو مامۆستایانی كوردستان و سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆز دەكەم.

ئێمە، بە هەموو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە، خۆمان بە قەرزداری مامۆستایانی كوردستان، ڕابەرانی پەروەردەكردنی نەوەكان دەزانین، پێشمان وایە مامۆستایانی كوردستان وەك چۆن لە ڕابردوو، ئێستا و لە داهاتووش، هەردەم مەشخەڵی ڕۆشنكردنەوەی دڵ و هزری نەوەكانن.

بەرز و پیرۆز بێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان.

فازڵ میرانى

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٥/ ٥ /٢٠٢٥