بارزان ئەکرەم – هەولێر
كه‌مال عه‌بدوڵڵا له 1963 له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه روو له یارییه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات و ده‌چێته ریزی تازه پێگه‌یشتووانی تیپی میللیی سكه، به‌ڵام هه‌رگیز خوێندن و قوتابخانه فه‌رامۆش ناكات، له‌پێناو خوێندنه‌كه‌شی له تۆپی پێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له‌و ساته‌وه بڕیار ده‌دات وه‌كوو هه‌وادارێكی وه‌رزشی راسته‌قینه بمێنێته‌وه، له مۆندیالی 1978، ناوی هه‌رچی یاریزانی به‌شداربووی ئه‌و مۆندیاله به ده‌ستوخه‌تی خۆی ده‌نووسیته‌وه و ئێستا‌ش ماویه‌تی.
تاڵی و شیرینه‌كانی ژیانی كه‌مال عه‌بدوڵڵا له‌زانكۆی به‌غداوه ده‌بێت، چونكه كاتێك له‌وێ وه‌ك قوتابییه‌ك ده‌خوێنێت، برایه‌كی له‌سه‌ر كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی له‌سێداره ده‌درێت، له‌و كاته‌شدا ئه‌و نه‌یده‌توانی پڕ به ده‌نگی هاوار و شین بۆ برا جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی بكات، كه گیانی خۆی پێشكه‌شی ئه‌م كوردستانه كردبوو، كه‌مالی ئه‌ندازیار ده‌بوو شه‌هیدبوونی براكه‌ی به نهێنی بهێڵێته‌وه نه‌وه‌ك ئه‌ویش بگرن و به‌ره‌و زیندان و په‌تی سێداره‌ی ببه‌ن، ئه‌وكات وابوو هه‌ر كه‌سێك له خێزانێك له‌سه‌ر كوردایه‌تی گیرابا، یان له‌سێداره درابا، ژیانی كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌كه‌وته مه‌ترسی و لێپێچینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ریگەیه‌ك ده‌دۆزێته‌وه تا ئه‌و تارماییه ڕه‌ش و ترسناكه‌ی سه‌ر ژیانی بڕه‌وێنێته‌وه، هه‌وڵ ده‌دات له‌نێو كۆمه‌ڵی قوتابیانی پۆله‌كه‌ی دوورنه‌كه‌وێته‌وه و به‌رده‌وام به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیان بێت، به‌هۆی زیره‌كیی ئه‌و ئه‌ندازیاره كوردەوە، هه‌میشه قوتابیان له‌گه‌ڵی ئاسووده بوون، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی هۆكاری ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌مال له‌وان چییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیان خۆش بوو، چونكه به‌هۆی زیره‌كییه‌كه‌یه‌وه سوودێكی زۆریان لێ ده‌بینی، بۆیه تا كۆتایی ساڵ كه‌مالی چاوشین به‌و رێگایه خۆی ده‌رباز ده‌كات و هه‌رگیز به‌ته‌نیا ناگه‌ڕێت و ده‌رناچێت.
هه‌ر ئه‌و ساتانه‌ی له شاری به‌غدا بۆ خوێندن له زانكۆ ده‌بێت، نزیكه‌ی 8 ساڵی پێده‌چێت، هه‌موو یارییه‌كی جه‌ماوه‌ری له یاریگه‌ی گه‌ل ئاماده ده‌بوو، له‌و سه‌رده‌مه بلیتی چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگه گران بووه، هه‌ندێكجار پاره‌ی بۆ كڕینی بلیتی قه‌رز كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له زانكۆ ناسنامه‌ی قوتابیانی بۆ دروس تده‌كه‌ن، هی ئه‌و كۆلێژه جیاواز ده‌بێت له كۆلێژه‌كانی دیكه، خۆی و براده‌رێكی ئه‌مه به دەرفه‌ت ده‌زانن و هه‌موو یارییه‌ك به پۆلیسه‌كان ده‌ڵێن ئێمه ناسنامه‌مان هه‌یه، به‌مه‌ش له كڕینی بلیتی یاریی رزگاریان ده‌بێت، چونكه توانای داراییان باش نه‌بوو، دواتر بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ناسنامه‌كه‌ی ئه‌وان له ناسنامه‌ی به‌شێك له هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌وكات نزیك بووه، بۆیه رێگرییان لێ نه‌كردوون، هه‌میشه وه‌كوو به‌رپرسێك پاسه‌وانی به‌رده‌گای یاریگه پێشوازیی لێ كردوون.
كه‌مال به‌جۆرێك شه‌یدای وه‌رزش ده‌بێت، كه‌س هاوشێوه‌ی كەم بووه، ئه‌گه‌ر یارییه‌كی تۆپی پێ هه‌بوایه و دره‌نگی شه‌ویش بوایه، ئه‌وا ده‌نگی تیڤییه‌كه‌ی زیاد ده‌كرد و خۆیشی به دیارییه‌وه ده‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاواری ده‌نگی كۆمێنتاره‌كه هه‌ڵبسێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه جوانه‌كانی ئه‌و یارییه له‌ده‌ست نه‌دات. كه‌مال عه‌بدوڵڵا دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری له هه‌ولێری پایته‌خت خۆی بۆ خزمه‌تكردنی وه‌رزشی كوردستان ته‌رخان كردووه، له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوو، له‌هه‌ر شوێنێك وه‌رزشوانێك یان خولێك كێشه‌ی خه‌رجی و پێدوایستیی هه‌بێت، ئه‌و ئه‌ندازیاره به‌هانایەوە ده‌چێت و به چه‌ندان رێگای جیاواز كۆمه‌كی خول و پاڵه‌وانێتییه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات ناوی بهێنن، زۆرجار به ناوی سپۆنسه‌ر خه‌رجی پاڵه‌وانییه‌تییه وه‌رزشییه‌كان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
كه‌مال عه‌بدوڵڵا وه‌كوو سه‌رمایه‌دارێكی سه‌ربه‌خۆ كاری بازرگانی ده‌كات، له‌سه‌ر گیرفانی خۆی كۆمه‌كی وه‌رزشوانان ده‌كات، جیاواز له‌و كه‌سانه‌ی پیاوه‌تی به‌پاره‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌یانه پاره‌ی حكوومه‌ت له جیاتی بخه‌نه خزمه‌تی وه‌رزشوانان كه‌چی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و تایبه‌تی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن. ئه‌ندازیار كه‌مال هه‌میشه ویستوویه‌تی هه‌ر شتێك ده‌به‌خشێت به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه، چونكه بۆ خۆده‌رخستن و خۆنماییشكردن ئه‌و كارانه ناكات، یان نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بیه‌وێ پۆستیكی حكوومی وه‌ربگرێت، سه‌دان ملیۆن دیناری بۆ وه‌رزشی كوردستان خه‌رج كردووه، به‌ڵام خۆی ئاماده نه‌بووه ئه‌و ژماره راسته‌قینه‌یه بۆ كه‌س ئاشكرا بكات، هه‌مووانیش شاهیدی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ن هه‌میشه گیرفان و ده‌خیله‌ی ماڵه‌كه‌ی بۆ خزمه‌تی پرۆژه‌كانی وه‌رزشی كوردستان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندازیاره كورده له 2009 به دواوه هه‌وڵ ده‌دا خۆی یه‌كلا بكاته‌وه و یارییه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات تا بره‌وی پێبدات و به‌ره‌وپێشی ببات، دواتر بڕیار ده‌دات، یاریی تینسی سه‌رزه‌وی هه‌ڵده‌بژێرێت و كه ئه‌و یارییه له‌گه‌ڵ رووح و ناخی ئاوێته ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت كه‌مال ده‌بێته پاڵپشتییه‌كی باش بۆ ئه‌و یارییه و یاریزانه‌كانی، چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تی ده‌كاته‌وه له شاری هه‌ولێر، ئه‌و رۆژانه‌ی پاڵه‌وانیه‌تیی تێنسی كوردستان یان عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه له‌سه‌ر پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه، كه خاتوو ره‌نگینی كچیشی له‌و گۆشه‌یه هاوكاری ده‌كات.
كه‌مال چاوشین، یه‌كێك له شرۆڤه‌كارانی یاریی تێنسی سه‌رزه‌وی، له زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی نێوخۆ و كه‌ناڵه عه‌رەبییه‌كان شڕۆڤه‌ی یارییه‌كانی تێسنی كردووه، ته‌نانه‌ت وه‌ك چاو‌دێر و متمانه‌پێكراو به‌شداری له‌پاڵه‌وانییه‌تییه‌كانی گراندسلام كردووه، زۆربه‌ی كات پێشبیینیه‌كانی له‌پاڵه‌وانییه‌ته گه‌وره‌كان راست ده‌رچووه و به‌مه‌ش متمانه‌ی ته‌واوی لای زۆربه‌ی هه‌وادار و ناكۆمێنتارانی ئه‌و یارییه په‌یدا كردووه، تاكه كه‌سایه‌تییه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ساڵانه له زۆربه‌ی پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌كانی گراند سلام ئاماده ده‌بێت. له 2018 ده‌بێته ئه‌ندامی فیدراسیۆنی تێنسی لقی هه‌ولێر، دوای ساڵێك هه‌موو ئه‌ندامانی یه‌كیتییه‌كه به‌كۆی ده‌نگ وه‌ك سه‌رۆكی لقی تێنسی هه‌ولێر هه‌ڵیده‌بژێرن، ئێستا‌ش به‌رده‌وامه له‌پاڵپشتیكردن و بره‌ودان به‌و وه‌رزشه له‌كوردستان و عێراقیشدا، له 2022 جارێكی تر به سه‌رۆكی لقی هەولێری یه‌كێتی تێنسی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.