لەشاری سلێمانی ناوەندی رۆشنبیریی د. عێزدەین مستەفا رەسووڵ كرایەوە

لە شاری سلێمانی ناوەندی رۆشنبیری پڕۆفیسۆر د. عێزەدین مستەفا رەسووڵ كرایەوە و پەردەش لەسەر چوار پەیكەرەکەی بەردەم ناوەندەكە لا درا.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە بەئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حكومی و رۆشنبیری و ئەدیب، ناوەندی ڕۆشنبیریی دكتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسووڵ كرایەوە كە ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ دوو ساڵەی كۆچكردنیدا، ناوەندەكە لەسەر ئەركی فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەدار و برای د.عیزەین دروستكراوە.
د.عیزەدین نووسەر و رۆشنبیر و ئەدیبێكی گەورە بوو لە هەرێمی كوردستان و مامۆستا بوو لە زانكۆی سلێمانی، لەسەر دەستی ئەم پڕۆفیسۆرە چەندین نەوە پێگەیەنراوە و چەندین بڕوانەی دكتۆرا و ماستەر بەدەستهاتووە و نازناوی “عەمیدی ئەدەبی
كوردی” پێ بەخشرابوو.فارووقی مەلا مستەفا، برای د. عێزەدین مستەفا رەسووڵ لە مەراسیمی كردنەوەی ناوەندەكەدا رایگەیاند، ئەم ناوەندە دەبێتە پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان و پاشان بۆ هەموو عێراق، پڕۆفیسۆری خوالێخۆشبوو هەر لە سەرەتای تەمەنەوە سەرقاڵی كاری رۆشنبیری بوو.
هەروەها وتی “د. عێزەدین برا و هاوڕێ و مامۆستام بوو، ئەم ناوەندە چەند بەشێكە، كتێبخانەی شەخسی خۆی تێدایە لەگەڵ بەشێك لە كتێبخانەی باوكم، جگە لەوەش چوار پەیكەری نەمرانی تێدا دروستكراوە ئەوانیش (محەمەدی مەلا كەریم، گۆرانی شاعیرو شێركۆ بێكەس و پرۆفیسۆر دكتۆر عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ، بۆیە هیوام وایە ببێتە مەشخەڵێكی گەش بۆ ئەدەیبانی فكر.”
هەر لە مەراسیمەكەدا د. یار عێزەدین مستەفا رەسووڵ رایگەیاند “بۆ من رۆژی 3/10/2019 رۆژیكی تاڵ بوو لە منداڵییەوە لێی دەترسام، بەڵام ئەمسال و بە كردنەوەی ئە م ناوەندە و گواستنەوەی كتێبخانەكەی باوكم ویستمان كەمیك تالی ئەو رۆژە كەم بكەینەوە، هەمیشەش مالەكەی كرابۆوە بۆ خویندكارانی باوكم و خۆشەویستانی ئەدەب و زمانی كوردی”.
هەروەها د.سالار عوسمان، بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم بۆ هەولێر رایگەیاند، كردنەوەی ئەم ناوەندە گرنگی زۆری هەیە بۆ ناوەندی كلتوری و بایەخدان بە بواری ئەرشیف و ئەدەب و سیمینار، ئەمانە نیشاندەری كۆكەرەوەی هەموو كوردستانە لەم ناوەندە و ئەویش هێنانەدی خەونی د. عێزەدینە بۆ یەكڕیزی و كۆكردنەوەی توانا زانستییەكانە كە بێگومان ئەمە رۆحی عیزەدین ئاسودە دەكات.
لەلایەكی دیكەوە مامۆستا سدیق ساڵح، لە بنكەی ئەدەبی و روناكبیری ژین بۆ بەڵگاندنی ئەدەبی كوردی بۆ (هەولێر) رایگەیاند، ئەگەر هەر ناوەندێك بكرێتەوە و ئەرك و ئامانجی تازەی هەبێت دەتوانێت كەموكورتییەكان پڕبكاتەوە ئەوە جێی دەستخۆشییە، ئەم ناوەندەش بەو پێیەی فاروق مەلا مستەفا لەپشتیەتی، هیوادارن سەركەوتوو بن و ئەوانیش ئامادەی هەموو هاوكارییەكن.
فارووقی مەلا مستەفا: ئەم ناوەندە دەبێتە پڕۆژەیەكی نوێ بۆ شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان و پاشان بۆ هەموو عێراق

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

ھەواڵی زیاتر