هەنگاوەکانی پاراستنی منداڵ لە قەڵەوی

ماكوان عيززه‌‌ت-هەولێر

قەڵەوی منداڵی حاڵەتێکی ئاڵۆزی درێژخایەنە کە کاتێک ڕوو دەدات کە منداڵەکە لە سەرووی کێشێکی تەندروستەوە بێت بۆ تەمەن و باڵا و ڕەگەزی.

د. كاوێس زه‌نگه‌نه‌ پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان لە بارەی هەنگاوەکانی پاراستنی منداڵ لە قەڵەوی چەند ئامۆژگارییەك دەخاتە ڕوو؛ ئامۆژگاری دایك و باوكان دەكات كە چۆن پارێزگاری لە كێشی منداڵەكەیان بكەن.
د. كاوێس زه‌نگه‌نه‌ ڕوونی دەكاتەوە كە: ئەگەر کێشی منداڵ زیادبوو دەبێت رابهێنرێت کە ئەو حاڵەتە قەبووڵ بکات و بە نەخۆشی و تانە لێدان و شکاندنەوە مامەڵەی لە گەڵدا بکرێت، زۆر جەخت بکرێتەوە لەسەر ئەوەی کەوا بەشدار بێت لە هەندێک وەرزش حەزر لێ دەکات و بەردەوام بێت و لەسەری کە گونجاو بێت وە وا باشە ئەندامانی تر لەگەڵیدا بەشدار بن وەك مەلەکردن یان هەر وەرزشێکی تر.
ژەمەکانی ماڵەوە تا دەکرێت کەم بێت لە شەکر، دەوڵەمەند بێت بە ریشاڵ وەك سەوزە و میوە و زەڵاتە لە کاتی برسیبووندا یان خواردن زیاتر میوە پێشکەش بکرێت بۆ نموونە کاتێك وتی برسیمە ئەوا سێو و مۆزی پێ بدرێت، ئەگەر توانرا دایك و باوك توانییان کالۆری پێویست پێشکەش بکرێت لە کاتی خواردن و خواردنی زیاتر زۆر دانەنرێت لەسەر خوان بۆ نموونە بۆ منداڵ بە لایەنی زۆری پێنج سەد کالۆری زیاد نەبێت، ئەو خواردنانە زیاتر بەکار بهێنرێت کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ وەك شۆفان و دەنکی گەنم و نیسک و نۆك و سەوزە و میوە .
زۆر خواردنەوەی ئاو بە تایبەت پێش ژەمی سەرەکی، کەمکردنەوەی شەکر لە پێکهاتەکانی خواردن تۆزەتۆزە، تا وای لێ بێت زۆر کەم بێت بە ماوەیەکی دیاریکراو بۆ نموونە مانگێک یان دوو مانگ.
د. كاوێس زه‌نگه‌نه‌ دەشڵێت: ئەگەر شیر و پێکهاتەکانی بە کار هات وا باشە کەمچەوری بێت، وا باشە خواردنە چەوریەکان کەم بن بە لایەنی کەمەوە یەك جۆر بێت بۆ نموونە پەتاتە و گۆشتی سوورەوەکراو بە یەکەوە نەبێت.
وا باشە شیرینی نەدرێتە منداڵ دوای ژەمی سەرەکی و خواردن، پێشکەشکردنی شەربەت و شیرینی سروشتی وەك شەربەتی میوەی فرێش دوور بن لە خواردنە گازیەکان و بە شێوەیەکی گشتی لە ماڵ قەدەغە بکرێت.
د. كاوێس زه‌نگه‌نه‌ ئامۆژگاریی دایكان و باوكان دەكات بەوەی كە منداڵ حەزی لە شیرینی هەیە،وا باشە هەفتەی یەک جار بە زۆری دووجار پێشکەش بکرێت بە تایبەت کاتی بەیانی بێت تا کالۆریەکانی سەرف بکات و نەبێتە هۆی قەڵەوی؛ وا باشە مانگێ جارێک، کێشی منداڵ بپوێورێت.