ئەژین عەبدوڵڵا-هەولێر
گەورەداگەڕان یاخود گەورەبوونی دڵ بریتییە لە گەورەداگەڕانی قەبارەی ژوورەکانی دڵ (گوێچکەڵە و سکۆڵە) و ئەستوورهەڵگەڕانی ماسولکەدیواری دڵ. پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئامانج کەمال پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و دەمارەکانی خوێن ڕوونی دەكاتەوە كە گەورەداگەڕانی دڵ دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەمپکردنی خوێن بۆ هەموو بەشەکانی جەستە.
د. ئامانج کەمال هۆکارەکانی گەورەداگەڕانی دڵ دەخاتە ڕوو كە ئەمانەن:
*فشارخوێنی بەرز
*بەرزهەڵگەڕانی فشاری سییەکان
*کەمخوێنی
*هەوکردنی ڤایرۆسی
*لەکارکەوتنی گورچیلە
*کێشەی بۆماوەیی
*نەخۆشینی خوێنبەرەکانی تاجی (خوێنبەرەکانی دڵ)
لە بارەی نیشانەکانی گەورەداگەڕانی دڵ د.ئامانج کەمال دەڵێت:
*لاوازی گشتی و ماندوێتی
*کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێست
*ھەناسە توندی لە کاتی جوڵەکردن یان لە کاتی پاڵکەوتن یان لە کاتی پشوودان
*ئاوسانی پێیەکان
*دڵەکوتێ
*کۆکەی بەردەوام
*ئازار لە سنگدا