هاودەنگ فارووق
هه‌رچی له ده‌وروبه‌ری مرۆڤدایه، ده‌كرێت وه‌ك ئامێرێك سه‌یری بكرێت؛ له ئاگر و چه‌قۆوه بگره، تا ده‌گاته ئۆتۆمبێل، چه‌ك، هه‌ر یه‌كێك له‌مانه وه‌ك شمشێرێكی دووسه‌ر وایه، ده‌كرێت بۆ چاكه و ئاوەدانی، بنیاتنان و پێشكەوتن، زانست وزانیاری به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ك ده‌شكرێت ببێته مایه‌ی خراپەكاری و وێرانكاری. كه‌واته، گرنگییه‌كه له خودی ئامێره‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له نیازی به‌كارهێنه‌ر و شێوازی به‌كارهێنانیدایه، كە ئایە ئاستی بەرپرسیارێتی بەكارهێنەر چەندە.
بۆ نموونه، ئاگر ده‌توانێت خواردنمان بۆ ئاماده بكات و گه‌رممان بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا ده‌شكرێت ماڵێك بسوتێنێت، چه‌قۆ بۆ پارچه‌كردنی خۆراك به‌سووده، به‌ڵام ده‌شكرێت ببێته ئامرازی كوشتی مرۆڤ.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، سۆشیال میدیاش وه‌ك ئامێرێكی به‌هێز و كاریگه‌ر له‌به‌رده‌ستی مرۆڤدایه. ده‌توانرێت ببێته سه‌كۆیه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لێكتێگه‌یشتن، گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری به‌سوود، گه‌یاندنی ده‌نگی هاووڵاتییان و په‌ره‌پێدانی هوشیاری، به‌ڵام ده‌شكرێت ببێته ئامرازێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه، ناوزڕاندن، شێواندنی ڕاستییه‌كان و وێرانكردنی ژیانی كه‌سانی دیكه.
لێره‌دا، به‌رپرسیارێتیی تاكه‌كه‌س دێته ئاراوه: ئایا ئێمه به هه‌ستێكی به‌رزی به‌رپرسیارێتییه‌وه شێلگیرانە مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، یان به‌پێی ئاره‌زووی خۆمان و به‌شێوه‌یه‌كی شێتگیرانه و بێباكانه به‌كاریده‌هێنین، بێ ئه‌وه‌ی سڵ له هیچ بكه‌ینه‌وه و به‌شێوه‌ی “شه‌لم كوێرم هیچ نابوێرم” به ڕاست و چه‌پدا هێرش بكه‌ین و بیر له ئاكامه وێرانكه‌ره‌كانی نه‌كه‌ینه‌وه؟
خاڵی هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان هوشیار بین؛ سۆشیال میدیا ده‌كرێت وه‌ك چه‌كێكی مه‌ترسیدار به‌كاربهێنرێت، یانیش وه‌ك پردێك بۆ پێكه‌وه‌ژیان، لێكتێگه‌یشتن و گه‌یاندنی زانیاریی دروست. ئه‌گه‌ر ئاگاداری خۆمان نه‌بین، ئه‌م ئامێره ده‌بێته پشكۆی ئاگرێك كه گڕه‌كه‌ی هه‌موومان ده‌گرێته‌وه. بۆیه، پێویسته زۆر به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكرێت.