هێمن ئەسکەندەر – هەولێر
بە بەشداریی ٢٠ یانە، یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان بەردەوامە و دوو یانەی دەگەنە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان، یانەکان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش بوون و بە یەک قۆناغ یاری دەکەن، هەریەک لە یانەکانی بەردەرەش و پەروەردە سەرووی ڕیزبەندی کۆمەڵەکانیان گرتووە و رکەبەریەکی بەهێز لە نێوان یانەکان هەیە.
شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکە
بە گوێرەی شێوازی خولەکە بۆ ئەم وەرزەی خولی یانەی پلە دووەکانی کوردستان ئەو ٢٠ یانەیە دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەدا و هەر کۆمەڵەیەی ١٠ یانە لە خۆ دەگرێت، یارییەکان بە یەک قۆناغ بەڕێوەدەچن، خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دەگەنە قۆناغی پاشکۆی خولەکە.
یارییەکانی ئەم وەرزە هەر پێنج ڕۆژ جارێک گەڕێکی یارییەکان بەڕێوەدەچن، لە قۆناغی پاشکۆدا خاوەنی پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە بەیەکەوە یاری دەکەن و براوەیان دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکانی کوردستان و دۆڕاویان لەگەڵ براوەی هەردوو خاوەن پلەی دووەمی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و براوەیان وەک بلیتی دووەم دەگاتە ڕیزی یانەی پلە یەکەکان.
یانەکانیش بەمشێوەیە دابەشکراون: – کۆمەڵەی یەکەم: خەڵاتی پێنجوێن، مەخموور، سەنگەسەر، هەریر، شارەزوور، خانەقین، شیلادزێ، سنوور، ئاسۆ، بەردەڕەش، کۆمەڵەی دووەم: بروسک، خەبات، حاجیاوا، بەختیاری، خەلیفان، باوەنوور، باتیڤا، هەڵەبجەی شەهید، پەروەردە، شێخان.
تا ئێستا هەشت گەڕی یارییەکان بەڕێوەچوون و هەریەک لە یانەکانی بەردەرەش و پەروەردە پێشەنگی یانەکانیان گرتووە و لە پلەی یەکەمی هەردوو کۆمەڵەکە دێن، ئەنجامی یارییەکانی گەڕی هەشتەمیش بەمشێوەیە بوو:
کۆمەڵەی یەکەم:
خەڵاتی پێنجوێن ١– ٣سەنگەسەر
ئاسۆ ٣– ٣سنوور
شیلادزێ ٢– سفر شارەزوور
خانەقین٢ – سفر هەریر
بەردەرەش٣ – سفر مەخموور
کۆمەڵەی دووەم:
پەروەردە ٢–١ هەڵەبجەی شەهید
شێخان ٢– سفر خەلیفان
بروسک ٢– ١باتیفا
حاجیاوا ٢– سفر بەختیار
خەبات سفر – ٣ باوەنوور – باوەنوور لەم یاریە بەهۆی کشانەوەی یانەی خەبات براوەیەخشتەی یارییەکانی گەڕی هەشتەم بەمشێوەیە دەبێت:
پێنجشەممە ١/٥/٢٠٢٥
کۆمەڵەی یەکەم:
سەنگەسەر – مەخموور – یاریگەی سەنگەسەر
هەریر – بەردەرەش – یاریگەی هەریر
شارەزوور – خانەقین – یاریگەی شارەزوور
ئاسۆ – خەڵاتی پێنجوێن – یاریگەی ئاسۆ
سنوور – شیلادزێ – یاریگەی سۆران
هەینی ٢/٥/٢٠٢٥
کۆمەڵەی دووەم:
هەڵەبجەی شەهید – باتیفا – یاریگەی هەڵەبجەی شەهید
خەلیفان – حاجیاوا – یاریگەی خەلیفان
شێخان – پەروەردە – یاریگەی شێخان
باونوور – بروسک – یاریگەی باوەنوور
بەختیار – خەبات – بەختیاری لەم یاریە بەهۆی کشانەوەی یانەی خەبات براوەیە
سەرجەم یارییەکان لە کاتژمێر ٤:٠٠ بەڕێوەدەچن.
ریزبەندی یانەکان بەمشێوەیەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
١-بەردەرەش ١٩ خاڵ
٢- سەنگەسەر ١٧ خاڵ
٣- سنوور ١٤ خاڵ
٤- مەخموور ١٣ خاڵ
٥- شیلادزێ ١١ خاڵ
٦- خانەقین ١٠ خاڵ
٧- ئاسۆ ٨ خاڵ
٨- هەریر ٨ خاڵ
٩- شارەزوور ٧ خاڵ
١٠- خەڵاتی پێنجوێن ٥ خاڵ
کۆمەڵەی دووەم:
١- پەروەردە ١٨ خاڵ
٢- شێخان ١٧ خاڵ
٣- هەڵەبجە ١٦ خاڵ
٤- حاجیاوا ١٥ خاڵ
٥- باتیفا ١٤ خاڵ
٦- خەلیفان ١١ خاڵ
٧- بروسک ٨ خاڵ
٨- بەختیاری ٦ خاڵ
٩- باوەنوور ٥ خاڵ
١٠- خەبات سفر خاڵ