بارزان ئەکرەم – هەولێر
له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2000 ئه‌و كاته‌ی غه‌فور عوسمان ته‌مه‌نی 20 ساڵان بوو، له‌ریزی تیپی لاوانی یانه‌ی بروسك یاریی ده‌كرد، تازه له‌تیپی میللی شه‌هید عه‌بدولوه‌هابه‌وه بانگهێشتی یانه‌كه كرابوو، غه‌فور عوسمانیش به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ناچاربوو به‌یانیان له كارگه‌یه‌كی خوێ كار بكات تا سه‌رچاوه‌ی بژێوی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی دابین بكات، رۆژانه ئه‌و گۆڵپارێزه له‌شه‌قامی سه‌د مه‌تری له‌نزیك (گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌د) به‌پیاده ده‌چووه یاریگای یانه‌ی بروسك كه كه‌وتبووه گه‌ڕه‌كی شۆڕش.
غه‌فور له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌كسی نه‌بوو، رۆژانه دوای ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌پیاده ده‌ڕۆیشت تا ده‌گه‌یشته یاریگه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی راهێنانه‌كان و یارییه‌كانی لاوانی بروسك بكات.
هه‌ندێك جار شه‌كه‌تی و ماندووبوونی كاره‌كه‌ی و رێگاكه‌ی ئه‌وه‌نده كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گۆڵپارێزه‌كه ده‌بوو، له‌یارییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاستیدا به‌جێ ده‌هێشت، له‌یه‌كێك له‌یارییه‌كان به‌هۆی شه‌كه‌تیی رێگا، له یارییان به‌رانبه‌ر ئاسۆ ته‌نیا دوای تێپه‌ڕبوونی 20 خوله‌ك دوو هه‌ڵه‌ی كوشنده ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی دوو گۆڵی لێبكرێت و راهێنه‌ریش له‌یاریگه بیهێنێته ده‌ره‌وه.
ئه‌و دۆخه دژواره نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی غه‌فور بووه‌ستێت و خه‌می خۆبژێوی ساردی بكاته‌وه، به‌ڵكو دواتر له‌یانه‌كه‌ی ده‌بێته خاوه‌نی مووچه‌ی خۆی و یەكسەر واز له كارگه‌ی خوێ ده‌هێنێت و بۆ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه سه‌ر ده‌خرێت.
غه‌فور عوسمان له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسك دوو وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك، ساڵانی 2005/2006 و 2006/2007 نازناوی خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنێت، گه‌رچی دواتر یانه‌كه‌ی نازناوی دیكه‌ی خوله‌كه ناباته‌وه، به‌ڵام غه‌فور جگه له‌و دوو وه‌رزه سێ وه‌رزی دیكه له‌سه‌ریه‌ك به‌باشترین گۆڵپارێزی خولی نایابی كوردستان ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه یه‌كه‌م گۆڵپارێزه له‌مێژووی خوله‌كه ئه‌وه‌نده جاره ببێته باشترین گۆڵپارێزی خوله‌كه.
ئاستبه‌رزیی غه‌فور بووه هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 2012 بۆ به‌شداریكردن له‌جامی ڤیڤا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بكرێت، كه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه كه تایبه‌ت بوو به‌نه‌ته‌وه بێ وڵاته‌كان، نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
غه‌فوور عوسمان كه دواتر یانه‌ی برووسكی به‌ره‌و ئاڕاڕات به‌جێ هێشت و له‌و یانه‌یه درێژه‌ی به یاریكردندا، وه‌رزی 2008/2009 له ریزه‌كانی یانه‌ی كه‌ركووك له خولی نایابی عێراق یاریی كردووه و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی ئه‌وكاتی یانه‌ی بروسك ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی یانه‌ی كه‌ركووك له ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق بهێڵنه‌وه.
غەفوور تا ساڵی 2023 لە یاریکردن بەردەوام بوو، لە ریزەکانی یانەی ئارارات درێژەی بە یارکردندا، بەڵام لە ناوەڕاستی وەرزدا تووشی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی دەبێت، بە یەکجاری لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، غەفور بە ناچاری نەشتەرگەرییەکی لە ئەژنۆی ئەنجام دا، هەر ئەوە پیکانەش بووە، هۆکاری وازهێنانی غەفور لە یاریکردندا.