لەیلا بەرزنجی
وشەی تاقیکردنەوە وشەیەکی نامۆیە تێگەیشتن گونجاندن و ڕووبەڕووبونەوەی ئەم وشەیە زۆر ئەستەمە؛ وەک دەوترێ هەر لە ناوهێنانی ئەم وشەیە بۆ خێزان و قوتابیان نامۆیە، تاقیکردنەوە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا گۆڕانکاری زۆری بەسەردا هاتووە بەڵام نەیتوانیوە ئامانجە پەروەردەییەکان بپێکێت و دەرگای ڕازیبوون بە ڕووی قوتابی و خێزانەکانی بکاتەوە ئەو بۆشاییەی کە هەبووە پڕ کراوەتەوە، تاقیکردنەوە بە هۆکارێک دادەنرێ بۆ ئاستی زانستی قوتابی و دیاریکردنی ئاستی فێربوونە هەتا چ ڕادەیەکە، نەتوانراوە وەک پێویست بێت، لە ڕۆژگاری ئەمڕۆمان وەک مۆتەکەیەک دێتە بەرچاو لە لای قوتابی و خێزانەکان و، تووشی شپرزەیی و دڵەڕاوکێ دەبن، هەرچەندەش ئاستێکی باشیان هەبێت بەڵام لە هەندێک قوتابخانەکان وەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دادەنرێ و ڕەخنەی زۆر لە پەروەردە و قوتابخانە و مامۆستاکان دەگیرێت دانانی نمرەی نەگونجاوە بۆ قوتابیان و دڵخۆشنەکردنی؛ نمرەی بابەتە تەرفیهیەکان کەم دادەنرێ بەبێ ڕەچاوکردنی نمرەکانی تر جا ئەم دیاردەیە بێئاگایی بێت یاخود هەتا ئەوەی دەیانەوێت بێتە دی ئەمەش دڵتوندی دروست دەکات لەنێوان دایبابی قوتابی بۆ نموونە کارامەیی بەهای کۆمەڵایەتی کاتێک خۆی لە خۆیدا ئەم بابەتە قوتابی ڕاستەڕێ دەکات ئاراستەی قوتابی دەگۆڕێت، فێری کارامەی و لێهاتوویی و ماف و هاووڵاتیبوونی دەکات کە خۆشەویستی هەبێت بۆ هاوڕێ و هاوپۆلەکانی بۆ کەلوپەلی قوتابخانەی بۆ خۆشەویستی خاک و نیشتمانی زۆر بابەتی تر کە بەپێی قوناغەکانی دانراوە کەچی لە لایەکی ترەوە نمرەکانی ئەم بابەتە دەبێتە هۆکارێک کە قوتابیەکە وەک پێویست ئەم چوار پێوەرە نەپێکێت و هەڵسەنگاندنەکەی دەبێتە هۆکارێک کە ئاستی دابەزێت و کێبڕکێ لەگەڵ قوتابی تردا بکات نەتوانێ ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت جا بە هەر هۆکارێک بێت و، ئەوەی ئاماژەمان پێ دا بۆ بابەتەکانی (هونەر و وەرزش)ـیش هەمان کردار دووبارە دەبێتەوە و هەیە کە ئەوانیش بە شێوەیەک لە شێوەکان دەبێتە هۆکارێک بۆ هێنانەخوارەوەی نمرە؛ هەرچەند ئەم سێ بابەتە زۆر گرنگە چونکە لە وانەی یەک، قوتابی بێزار دەبێت و، دەکرێ لە ڕێگای ئەم بابەتانەوە وانەکانی تری لا خۆشەویست ببێ؛ پەرۆشی قوتابخانە بێت؛ بۆیە پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پرۆگرامەکان وەزارەتی پەروەرە کارێک بکەن بۆ دانانی پرۆگرامی خوێندنێکی تۆکمە هەتا ویست و ئارەزووەکانی قوتابی دەربخات و وانەکە ئامانجەکەی بێنێتە دی؛ ئەم دیاردەیە چیتر نەبێتە مۆتەکە بۆ زۆرێک لە قوتابی، پێویستە قوتابی ئەم بابەتانەی هەبێت بۆ ئەوەی چێژببینی لە کاتەکانی قوتابخانەی و ئارەزووی هەبێت؛ لە لایەکی ترەوە پێویستە کار بکرێ بۆ پێداچونەوەی ئەم بابەتانە و زۆر بابەتی تر زیاد بکرێ لە پرۆگرامی خوێندن. چونکە سەردەممان لە گۆڕانە بۆیە دەبێت شێوازەکانی وانەوتنەوە بگۆڕدرێ و کار بکرێ بۆ کردنەوەی خولی پسپۆڕی لە مانگەکانی هاوین هەتا مامۆستا گۆڕانکاری لە خۆیدا بکات. چونکە بە تەنها دانانی پرۆگرام ئەم ئامانجە نایەتە دی هەتا نەتوانین زەمینەکەی بۆ ڕێک بخەین ئەمەش کەوتۆتە سەر شانی بەڕێوەبەری پەروەردەکان و یەکەکانی سەرپەرشتیاری و وەزارەت.
بەڕێوەبەری قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان لە پەروەردەی بنەسڵاوە