پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بە گوژمەی 480 ملیۆن دۆلار، لە هاوینی ئەمساڵ، پێش وادەی دیاریکراو تەواو دەبێت.
بە هۆی 24 کاتژمێر کارکردن لە پرۆژەکەدا، تا ئێستا 75%ـی تەواو بووە؛ پرۆژەکە لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەترسێجا ئاو دابین دەکات. هەروەها 5 هەزار هەلی کاری ڕاستەوخۆ و 20 هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆی ڕەخساندووە.
500 کیلۆمەتر بۆڕی لە پرۆژەکە و دابەشکردنی تۆڕی ئاو لە ناوخۆی شاری هەولێر ڕادەکێشرێت، هاوشان لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دابەشکردنی تۆڕی ئاو لە گەڕەکەکان لە جێبەجێکردندایە.
بە هۆی پڕۆژەکە هەزار بیری ئاو دادەخرێن و کێشەی ئاو لە هەولێر بۆ 30 ساڵ چارەسەر دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری