ئەمڕۆ دووشەممە 2025.4.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەید محمەد ئەتباک، وەزیری پیشەسازیی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەراوێزی (7)هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران، “ئێران ئێکسپۆ 2025″، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان لە بواری بازرگانی و پیشەسازیی تاوتوێ کرد.
لە دیارەکەدا، کە بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، جێگری بەرپرسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئامادەی بوون، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە.
هاوڕاشبوون لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی گرنگە و لەڕێگەی وەبەرهێنانی زیاتر و پلانی گونجاو دەتوانرێت بەشێکی گرنگی پێداویستییەکانی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە دابین بکات.