اران .. بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری ئێران، (7)هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران “ئێران ئێکسپۆ2025” دەستی پێکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.4.28، بە ئامادەبوونی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران ڕێورەسمی (7) هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران “ئێران ئێکسپۆ2025” دەستی پێکرد.

لە ڕێورەسمەکەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و باڵیۆز و نوێنەر و نێردەی وڵاتانی جیهان و بازرگار و وەبەرهێنەران ئامادەی بوون، سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێکدا، وێڕایی بەخێرهێنانی میوانان و بەشداربووانی پیشانگاکە، جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە پیشەسازیی و ئابوورییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی جیهان کردەوە و کردنەوەی پیشانگاکەشی بە گرنگ بۆ زیاتر لە یەکتر نزیکردنەوەی بازرگانان و پیاوانی کاری وڵاتان وەسف کرد.

جێگەی باسە، (7)هەمین پیشانگای هەناردنکارانی ئێران “ئێران ئێکسپۆ 2025” کە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگا جیهانییەکانی تاران بەڕێوە دەچێت، زیاتر لە 800 کۆمپانیای ئێرانی لە بواری جیاجیاکاندا لەوان، پیشەسازیی خۆراک، کشتوکاڵ، تەکنۆلۆژیا، دەواودەرمان، پترۆشیمی، پیشەی دەستی و ڕاژەکارییەکان تێیدا بەشدارن، پارێزگاری هەولێر بە فەرمی بانگهێشتی کردنەوەی پیشانگاکە کراوە و، شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان و زیاتر لە 100 وڵاتی دیکەی جیهانی بۆ دانوستان و هاوکاریی بازرگانی بانگهێشتی ئەو پێشانگایە کراون.