سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان نابێت هیچ دامەزراوەیەكی حكوومی بە شێوەی ڕاستەوخۆ نووسراو ئاڕاستەی كونسوڵخانەی وڵاتان بکات له كوردستان بۆ مه‌به‌ستی پێدانی ڤیزا بەفەرمانبەرانیان.
ئه‌مرۆ یەكشەممە، 27ـی نیسانی 2025، سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: بە بڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پاڵپشت بە بڕیاری ژمارە 15ـی ئەنجوومەنی وەزیران لە 7/8/2019، نابێت هیچ دامەزراوەیەكی سه‌ر به حكوومه‌ت بە شێوەی ڕاستەوخۆ نووسراو ئاراستەی (نوێنەرایەتییەكان و كونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان) بكات بۆ پێدانی ڤیزا بە فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەش کراوە: فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاكە لایەنه كه په‌یوه‌ندیداره به‌م بابه‌ته.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پێویستە گشت داواكارییەكان بۆ كاری پێویست له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاتان ئاراستەی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بكرێن تا پاڵپشتی كارگێڕی و یاسایی وه‌ربگرێت.