ئەمڕۆ یەكشەممە به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت و کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی وێستگەی کارەبای بازیان به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسيمه‌كه‌دا، قوباد تاڵەبانی گوتەیەکی پێشکەش کرد و جەختی لەسەر جێبەجێکردنی سیستەمی فرەچه‌شنکردنی ئابووری و بونیادنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان کردەوە، هاوکات سوپاسی کۆمپانیا ناوخۆيى و بیانییەکانى کرد له ڕێگريكردن له په‌ككه‌وتنى کەرتی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.
دواتر وەزیری کارەبا باسی لە گرنگيی گرێبەستەکە کرد بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی بازیان. هه‌روه‌ها گوتى: لە كابينه‌ى نۆيه‌مدا هه‌زار و 840 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە.
هەروەها جه‌ختى لەسەر گرنگترین ئەو پرۆژانەی کارەبا کردەوە کە لەم کابینەيه‌دا جێبەجێ کراون، بە ڕادەیەک ژێرخانی کارەبا وا بونیاد نراوە کە ئومێدی گەورەی بۆ داهاتووی کوردستان دەبێت.
لاى خۆيه‌وه ستیڤن بیتەر کونسولی گشتيی ئه‌مه‌ريكا خۆشحاڵيی خۆی به گرێبه‌سته‌كه دەربڕی و هەوڵەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای لە هەرێم بەرز نرخاند