ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، بەشداریی لە ڕێورەسمێکی کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا کرد کە بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی شا و ڕۆژی نیشتمانیی ئەو وڵاتە ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و ستافی کونسوڵخانە کرد و هيوای سەرکەوتنی لەپێناو زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بۆ خواستن.