سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە 27.4.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار، کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، به‌رێوبه‌ری شاره‌وانی و ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی گه‌ره‌ك، به‌ردی بناغه‌ی دروست کردن و کۆنکریت کردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی سەردار دانرا .
پرۆژه‌ی ناوبراو به گوژمهی٢٥٠٤٥٩٠٠٠(دووسەد و پەنجا ملیۆن و چوارسەد و پەنچاو نۆ هەزار دینار) لەسەر داهاتی ٪١٥سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبه‌جێده‌كرێ، پلانی پرۆژه‌كه بریتیه لە کاری کۆنکریتی بە رووبەری ٨٥٠٠م٢(هەشت هەزار و پێنچ سەد مەتر دووجا) بۆ١٠ شەقام لەگەڵ ٢٣٠٠م جۆگە و کێربستۆن، ماوەی پرۆژەكه 90 رۆژ ده‌خاێنێ.
له وته‌یه‌كدا پارێزگاری هەولێر، وێرای ده‌ستخۆشی له تیمی جێبه‌جێكاری پرۆژه‌كه، پیرۆزبایی له دانیشتوانی گه‌ره‌ك كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له‌وه‌ی خزمەتگوزاری بۆ سەرجەم گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی شاری هەولێر بگه‌ێنن و بۆ قۆناغەکانی داهاتووش هەموو ئەو گەڕەک و شەقامانە کاریان لەسەر دەکرێت کە پێویستیان بە گەیاندنی خزمەتگوزارییە.