بارزان ئەکرەم – هەولێر
فیلم كارتۆنی كاپتن بژار كه ساڵی 1996 له‌لایه‌ن كه‌ناڵی دهۆكه‌وه به شێوەزار‌ی بادینی دۆبلاژ كراوه به ناوی (بژار ئیسماعیل) ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێی دهۆك كراوه، كه پاڵه‌وانی ئه‌و كارتۆنه ژاپۆنییه بۆ منداڵانی ئه‌وكات بووه ئیلهامبه‌خش.
یۆچی تاكاهاشی، ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌نیمه‌یشنی ژاپۆنی ساڵی 1983 ده‌ست به‌به‌رهه‌مهێنانی زنجیره كارتۆنێك ده‌كات به‌ناوی مانگا كه ئه‌م زنجیره كارتۆنه به‌ده‌یان زمان دۆبلاژ كراوه و پێنج وه‌رزی لێ بڵاو بووه‌ته‌وه.
ژاپۆنییه‌كان پێیان وایه ئه‌م كارتۆنه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره بوو له‌مێژووی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌یان، چونكه بووه هۆی ئه‌وه‌ی منداڵانی ژاپۆن حه‌ز به یاریی تۆپی پێ بكه‌ن، له كاتێكدا پێشتر منداڵانی ژاپۆن حه‌زیان به یاریی تۆپی پێ نه‌بوو، كارتۆنه‌كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژاپۆن دوای 20 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی ئاسیا ببێته باشترین هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ و میوانداریی مۆندیال بكات.
له زنجیره كارتۆنه‌كه‌ی مانگا باسی منداڵێكی قوتابخانه‌یه‌كی ژاپۆن ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ببێته باشترین یاریزانی جیهان، له زنجیره كارتۆنه‌كه ژاپۆنییه‌كه كاپتنه‌كه ناوی كاپتن تسوباسا ئۆزۆرا بوو، عه‌ره‌ب به ناوی كاپتن ماجدیان كردبوو.
له كوردستانیش به‌ناوی كاپتن بژار كرابوو. ساڵی 1996 كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وكاتی كه‌ناڵی دهۆك ده‌یه‌وێت ئه‌م كارتۆنه ژاپۆنییه دۆبلاژ بكات، له‌گه‌ڵ (بژار ئیسماعیل) یاریزانی ئه‌وكاتی یانه‌ی دهۆك قسه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاپتن تسوباسا ئۆزۆرا به‌ناوی كاپتن بژاره‌وه بكه‌ن، چونكه ئه‌وكات بژار ئیسماعیل یه‌كێك بوو له‌باشترین یاریزانه‌كانی دهۆك و كوردستان، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ناوی كاپتن بژار ده‌چێته سه‌ر زاری زۆربه‌ی منداڵانی كوردستان، ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌ی دهۆك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له رێگەی ئه‌م كارتۆنه‌وه زیاتر خۆشه‌ویست بێت.
له سه‌رتاسه‌ری كوردستان منداڵان هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به دیار ركابه‌ری و ململانێی نێوان كاپتن بژار و كاپتن ته‌علۆ داده‌نیشتن، هه‌ندێك جار كۆڵنه‌دان و پێكانی كاپتن بژار ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌دیار ئه‌و فیلم كارتۆنه بگرین، هه‌ندێك كاتیش به هۆی گۆڵێك یان ئه‌سیستێكی كاپتن بژاره‌وه پێبكه‌نن و دڵخۆش بن، ئه‌و جوڵانه‌وه و گۆڵانه‌ی كاپتن بژار له‌ناو فیلم كارتۆنه‌كه ده‌یكردن، بووبوونه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی منداڵان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه رۆژی دواتر له كۆڵانه‌كان و گۆڕه‌پانه خۆڵه‌كان دووباره‌یان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و زنجیره ئه‌نیمه‌یشنه‌ی بووه هۆی ئه‌وه‌ی تۆپی پێی ژاپۆن بگاته لوتكه، له كوردستانیش بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی منداڵانی ئه‌وكات كاپتن بژار بناسن و دهۆكییه‌كان بۆ هه‌میشه شانازیی پێوه بكه‌ن، ئه‌وكات منداڵه‌كان ده‌چوونه لای كاپتن بژاره‌كه‌ی دهۆك و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرت، له نزیكه‌وه به چاوی خۆیان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌بینی كه ئێواران به دیاریه‌وه داده‌نیشتن، كه جگه له فیلم كارتۆن دواتر چه‌ند جۆرێكی بنێشت و چپسیش له كوردستان به‌ناوی كاپتن بژاره‌وه كران.
بژار ئیسماعیل كه ساڵی 1969 له دایك بووه، ساڵی 1984 له بنه‌كی لاوانی دهۆكه‌وه ده‌ست به یاریكردن ده‌كات و یاریی بۆ تیپی میللی هیلال و سه‌روان ده‌كات، ساڵی 1993 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆكەوە ده‌كات و تا له‌ساڵی 2001 واز له یاریكردن ده‌هێنێت، یاری بۆ یانه‌ی دهۆك ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه زیاتر له 60 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
وه‌رزی 1997/1998 له خولی پله یه‌كی عێراق پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت و یانه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق. ساڵی 2015 بژار ئیسماعیل روو ده‌كاته بواری كارگێڕی وه‌رزشی و ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك و شه‌ش ساڵ وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ساڵی 2021 واز ده‌هێنێت.