ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مار گیۆرگیس یۆنان، پاتریارکی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە “لە دیدارەکەدا، مار گیۆرگیس ستایشی بەیەکەوەژیانیی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانی کرد و خۆشحاڵیی خۆیان بە بەشداریکردن لە ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان نیشان دا، کە بۆ ڕێزگرتن و بەرزنرخاندنی نموونەی گەشی بەیەکەوەژیانی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانە.”
سەرۆکی حکوومەت جەختی لە “پابەندبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان” کردەوە.