لە باخپەی منداڵانی گوڵ، بە ئامادەبوونی قوتابیانی بنەڕەتی و ئارەزوومەندانی هونەری شانۆ.
شانۆگەری “بوکەڵەی گەڕۆک”، کە لە ئامادەکردنی مامۆستا و هونەرمەند “محەمەد تاهیر” بوو نمایش کرا، مەبەست و ناوەڕۆکی نمایشەکە بریتی بوو لە ئامۆژگاریکردنی منداڵان، کە دەبێت زوو بخەون و زوو لە خەو هەڵستن، هەروەها گرینگی دان بە پاک و خاوێنی و هۆشیار کردنەوەی منداڵ لە چۆنیەتی پەڕینەوە لە شۆستەو شەقامەکان، هەروەها گرنگیدان بە پاک و خاوێنی ماڵ و باخچە و شار و شوێنە گشتیەکان.
سەبارەت بە نمایشکردنی ئەو بەرهەمە شانۆییە هونەرمەند “محەمەد تاهیر” بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکیی قوتابخانەکان و لە وەرزی بەهاردا، بیرۆکەی نووسینی شانۆگەرییەکم گەڵاڵە کرد، کە ناوەڕۆکەکەی باس لە چەند ئامۆژگارییەکی پێویست دەکات بۆ قوتابیان و ڕاکێشانی هزر و خەیاڵە قوتابیە بە لای هونەری شانۆ، کە ئەمڕۆ پێویستیەکە نەوەیەک پەروەردە بکەین، تێکەڵ بێت بە هونەر و میوزیک و شانۆ و سینەما و دوورکەوتنەوە لە جەنجاڵی ژیان و گرفتەکانی.