نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/4/22 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نوێی به‌ريتانيا لە عێراق، بەڕێز ئيرفان سدیق، وێڕاى به‌خێرهێنان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزيان وێڕاى ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، جەختی لە خواستى هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز باڵيۆزى نوێى به‌ريتانيا، خۆشحاڵيی خۆی بە سەردانەکەی بۆ هەولێر دەربڕی و جەختی له خواستى وڵاتەکەی بۆ بەردەوامى و بره‌ودان به هاريکاريى هه‌مه‌لايه‌نه لەگەڵ هەرێمى كوردستان لەسەر بنەمای به‌رژه‌وه‌نديى هاوبەش دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێکەوەژیان لە عێراق و ناوچەکەدا، به‌رز نرخاند.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.