‎سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پارلەمانی عەرەبی دەکات

ڕۆژی سێشەممە 22ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد ئەحمەد ئەلیماحی سەرۆکیپارلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا. هەروەها رۆشناییخرایە سەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.