ئەمڕۆ سێشەممە 22ی نیسانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کرد.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.