ئەمڕۆ سێشەممە 4/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلیەماحی سەرۆکی پەرلەمانی عەڕەبی کرد .
لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵلا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی بوو، سەرۆکی پەرلەمانی عەڕەبی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەولێر و هەرێمی کرد . هەروەها کورتەیەکی دەربارەی کار و جالاکی و ئامانجەکانی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و خواستی برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشاندا.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانیی هاریکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ پەرلەمانی عەڕەبی کردەوە و داوای لێکردن کە ڕۆڵی خۆیان لە ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان و پشتیوانیکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بگێڕن.
ئامادەکارییەکانی بەستنی لوتکەی وڵاتانی عەڕەبی لە بەغدا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.