ئەمرۆ دووشه‌ممه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به ئاماده‌بوونی ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری و حاكم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئەكادیمی و ڕۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسان، لەژێر دروشمی (ڕیفۆرم و ڕێكخستنی میدیا، میكانزم و پڕۆژەی چارەسەر) سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا یادی 127 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردی و 27 مین ساڵیادی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی كرده‌وه.
له وتارێكدا پارێزگاری هەولێر، وێرای پیرۆز راگرتنی ئه‌و یاده پڕ شكۆیه، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا مێژووی ڕۆژنامەگەریی کوردی، مێژوویەکی پڕ لە شانازی و خەباتی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیریه، بۆیه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به چه‌ندین قۆناغی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان به‌رده‌وامی پێدراوه‌و گه‌یشتۆته ئه‌م ئازدیه‌ی ئه‌مرۆ له ئارادایه .
لەم ڕێوڕەسمەدا دوو پانێڵ پێشكەش کران، یەكەمیان (ڕێكخستنی میدیا) دووەمیان، (كاریگەریی ژیریی دەستكرد و ئاڵنگارییەكانی بەردەم میدیا)، كە تیایدا كۆمەڵێك لە ئەكادیمست و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووسان سەرنج و رەخنەکانی خۆیان خستە روو، لەكۆتاییدا خەڵاتی ئاڵتوونی بەخشرایە ڕۆژنامەنووسی دیاری کورد مامۆستا (جەمال خەزنەدار)، كە ڕۆڵی گرنگی هەبووە لە نووسینەوەی ئینسایكلۆپیدیای ڕۆژنامەگەریی کوردی …