رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر.. یادەی 20 ساڵە دامەزراندنى ڕۆژنامەى “کوردیش گڵۆپ” کرایەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.4.20 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداربوو لە یەکەمین دیدارى کوردیش گڵۆپ، کە بەبۆنەى 20 مین ساڵەى دامەزراندنى ڕۆژنامەکە لە ژێرناونیشانى ( کوردیش گڵۆپ، بیست ساڵ ڕاستگۆیی، ڕاڤە و کاریگەرى ) ڕێکخرابوو.

لە دیدارەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و نووسەران ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی 20 ساڵەی دامەزراندی “کوردیش گڵۆپ” پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و ستافەکەی کرد، کە توانیوانە لە ماوەی ئەو 20 ساڵەدا خزمەتێکی زۆر پێشکەش بکەن و ڕۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی ڕەوشى ڕۆژنامەگەرى بیانى لە هەرێمى کوردستان.