پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.4.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵی گەلەری میدیا لە ژێرناونیشانى ” ڕەنگ، ژن، کۆمەڵگا ” پیشانگاى تایبەتى هونەرمەندى شێوەکار “ناسڕ دانشوەر”ى کردەوە.

لە کردنەوەى پیشانگاکەدا، کە فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.