پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(٢٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب)

 

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی هەفتەنامەی
‏(KURDISH GLOBE)
دەرچوونی یەکەمین ژمارەی هەفتەنامەی
(کوردیش گڵۆب) دەستکەوت و شانازییەکی دیکەی گرنگی میدیایی پارتیمانە بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری ڕاگەیاندن، بەو بۆنەیەوە دەستخۆشیتان لێدەکەین و ڕۆڵی دیار و کاریگەری ئێوە بەرز دەنرخێنین.

هەفتەنامەی (کوردیش گڵۆب) وەک هەفتەنامەیەک کە بە زمانی ئینگلیزی دەردەچێت لە ڕێرەوی میدیادا بایەخی خۆی هەیە بۆ خزمەتگەیاندن بەو بوارە و بۆ بەرجەستەکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانمان و گەیاندنی پەیامی نەتەوەیی و نیشتمانیمان بە دەوروبەر و جیهان.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥