سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

حكوومەتی هەرێم 522 ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەی وەرگێڕانی كتێبە كوردییەكان تەرخان كرد

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەجكردنی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی وەرگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانە زیندوەكانی دنیا.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند”له‌ چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 522 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه‌ زیندوه‌كانی دنیا.”

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت

له‌ چوارچێوه‌ی گرینگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بواری فه‌رهه‌نگ و وه‌رگێڕانی كتێبه‌ كوردییه‌كان، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی (٥٢٢،٠٠٠،٠٠٠) پێنج سه‌د و بیست و دو ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی كتێبی كوردی بۆ زمانه‌ زیندوه‌كانی دونیا.

‎فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

‎٢٤/١/٢٠٢٢