‎سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یانەی وەرزشیی دهۆك دەكات

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەر و یاریزانان و ستافییانەی وەرزشیی دهۆك كرد.

لەو دیدارەدا كە د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆكیش ئامادە بوو، سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی یانەی وەرزشیی دهۆكی كرد وپیرۆزبایی سەركەوتن و بەدەستهێنانی قارەمانێتی جامی كەنداوی لێ كردن و دەستخۆشی لە یاریزانان و ستاف و بەڕێوەبەر و هەمووئەوانە كرد كە ڕۆڵیان لەو سەركەوتنە مێژووییەدا هەبووە. سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵی وەرزش و وەرزشوانان لە ژیانی گەلان دا وئەوەشی خستەڕوو ئێوە دەتوانن لە سیاسەت زیاتر و باشتر دۆزی گەلەكەتان بە جیهان بناسێنن. سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ یانەیوەرزشیی دهۆك و سەرجەم وەرزشوانانی كوردستان دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان سوپاسی پاڵپشتی و خەمخۆریی سەرۆك بارزانیان كرد و ڕایانگەیاند كە پاڵپشتیەكانی سەرۆك بارزانیئیرادەی سەركەوتن و ورەی زۆری پێ بەخشیون و ئەو سەركەوتن و جامەی بە دەستیان هێناوە وەك دیاری پێشكەشی سەرۆك بارزانییدەكەن.