نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن)

ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن)، دوای ئەفریقا، لە چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا بڵاوبۆتەوەو رێکاری توند لە دژی گیراوەتەبەر، بەشێک لە زانایانیش نیشانەکانی دەخەنەڕوو.


ماڵپەڕی thehealthsite بۆ تەندروستی راپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن) بڵاوکردەوە.

زانایانی تەندروستی دەڵێن، ئەو کەسانەی تووشی (ئۆمیکرۆن) بوون نیشانەکانیان بریتی بوون لە :-

– ماندووبوونێکی زۆر
– ئازاری ماسولکەکان
– برینداربوونی ناو قوڕگ
– کۆکەیەکی وشک

زانایان دەڵێن بەشێک لەو کەسانەی تووشی (ئۆمیکرۆن) بوون، چاکبوونەتەوە بەبێ ئەوەی دەرمان بەکاربێنن.

ئەمە لەکاتێکدایە سەنتەری ئەوروپای ستۆکهۆڵم بۆ نەهێشتنی نەخۆشی دەڵێت: ئۆمیکرۆن “دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا زیاتر لە نیوەی نەخۆشی سارس هەوکردن دروست بکات”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر له‌ باشووری ئه‌فریقا زانایانی پزیشكی گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه‌ و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته‌ و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.

زاناكان له‌ لێدوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نائاسایی زنجیره‌ی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه‌ و جێی مه‌ترسییه‌ به‌و پێیه‌ی زۆر شیاوی گواستنه‌وه‌یه‌.

به‌پێی بۆچونی زانایان ئه‌و گۆڕاوه‌ نوێیه‌، له‌و وڵاتە لە هەموو جۆرەکانی پێشوو خێراتر دەگوازرێتەوە، بەهۆشییەوە زۆربەی وڵاتان دەستبەجێ گەشتەکانیان بەرووی ئەفریقادا داخست.

ھەواڵی زیاتر