ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “بە پێزانینەوە ئاماژەمان بە رۆڵی کونسوڵی گشتیی کۆریا کرد، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا”.
کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.