چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

مەسرور بارزانی: رۆڵی دەسەڵاتیی دادوەریی گرنگە و دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە

 

دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان
دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر هنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان و ياريده‌ده‌ر‌ى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى پێکهاتبوو.

شاندی لوبنانی جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان کردەوە، بەتایبەتی برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری دەسەڵاتی دادوەریی و سوود وەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونەکانی یەکتر.

سەرۆکی حکومەت، وێڕای ئاماژەدان بە رۆڵی گرنگیی دەسەڵاتیی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ بەهێزکردنی هاریکاریی و هەماهەنگیی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی لوبنان دەربڕی.