سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى دڵسۆزى خوالێخۆشبوو به‌درۆ له‌شكرى بێستريانه‌يى، پێشمه‌رگه‌ى دێرين و هاوه‌ڵى بارزانيى نه‌مر بۆ يه‌كێتيى سۆڤيه‌ت ده‌كه‌م. له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو وه‌ك پێشمه‌رگه و نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزێكى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى بۆ خزمه‌تى كوردستان به‌سه‌ر برد و له چه‌ندين داستان و قاره‌مانيه‌تيى تێكۆشه‌رانى كوردستاندا به‌شدار بووه. گيانى شاد و يادی هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/4/15