پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر ھنری خووری وەزیری دادی لوبنان و شاندێکی یاوەری کرد، کە لە سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری لوبنان و یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی و ژمارەیەک راوێژکار پێکھاتبوو.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بەگشتی و لوبنان و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕکران.
ھەڕەشەی تیرۆر لە عێراق و سوریا و ناوچەکە و دۆخی ھەرێمی کوردستان تەوەری تری ئەو دیدارەبوون.