هه‌ولێر له بواره‌كانی مێژووی،فیكری، کلتووری، شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و بره‌وی به توێژینه‌وه‌ی زانستی داوه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 13.4.2025 به چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، ئامادەبوونی ژمارەیک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی ( پ د ك ) و کەسایەتی دیاری سیاسی کورد عەدنان مفتی و پارێزگاره‌كانی شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێرو نوسه‌رو رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی و مامۆستایانی زانكۆ ئەکادیمیستەکان، له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا (کتێبی هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان) بڵاوكرایه‌وه، ئه‌م كتێبه به چه‌ند قۆناغێك تێده‌په‌ڕێ، كۆی زانیاریه‌كانه له‌سه‌ر هه‌ولێر له بواره‌كانی مێژوویی و سیاسی كلتووری و ئابووری و جوگرافی، شوێنەواری جیۆلۆجی و کوردۆلۆجی، كه به‌گشتی ئینسکلۆپیدیای دەستپێکی ژیانه لە شاندەره‌وه تاوەکو حکومەتی هەرێمی كوردستان.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه به سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا وتاری سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن خانزادی مام وسو پێشكه‌شكرا، دواتر راپۆرتێكی مێژوویی ده‌رباره‌ی پڕۆژەی ئاوی سەنحاریب لەلایەن ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان تیڤی ئامادەکرابوو، لەو راپۆرتەدا بەشێوەیەکی زانستی باسی پرۆژەی ئاوی سەنحاریب و قۆناغەکانی کاری ئەو پرۆژەیەو ئەو گۆرانکاریە سروشتیانەی بە هۆی کەش و هەوا بەسەری هاتووە خرابووە ڕوو…
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد، تێدا وێڕای ده‌ستخۆشكردن له ئاماده‌كارانی کتێبی هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان، بۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی خزمه‌تی شاری هه‌ولێر ناویانه، دووپاتیكرده‌وه، كه ئامانج و كاری ئێمه له پارێزگای هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خزمه‌تكردنی ته‌واوی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێره، له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رچی په‌یوه‌ندی به شاری هه‌ولێره‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانین كه هه‌ولێر له بواره‌كانی رۆشنبیری و فیكرییه‌وه شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هه‌میشه بره‌وی به توێژینه‌وه‌ی زانستی و كتێب و خوێندنه‌وه داوه.
پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه‌وا هه‌ولێر لانکه‌ی شاره‌ستانییه‌تی دێرین و فه‌لسه‌فه‌و ڕووناک‌بیری، خودان وشه‌ی پاک و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی ڕه‌سه‌نی كوردی بووه…
هەر لەو چوارچێوەدا پارێزگاری هەولێر، تیشکی خستە پلان و ئەجیندای ستراتیژییەکانی شاری هەولێر، کە بە جێبەجێکردنیان هەولێر هەنگاوو بازێکی گەورە دەدات بەرەو قوولبوونەوە لە شارەستانییەتی شارە پێشکەوتووەکان …
پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانی تایبه‌ت به شاری هه‌ولێر (هه‌ولێر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی) كرد، بایه‌خی مێژووی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌شی خسته روو، ئه‌و كاره‌شی به به‌شێك له خزمه‌تی هه‌ولێر شرۆڤه‌كرد….
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا قه‌لغانی رێزلێنان به‌خشرایه بنه‌ماڵه‌ی پارێزگاره‌كانی شاری هه‌ولێر له سه‌رده‌می كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی شاری هه‌ولێر، هاوكات چه‌ند برگه‌یه‌كی هونه‌ری و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی دیكۆمێنتاری پێشكه‌شكرا .
پەرتووکی ( هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان ) ئینسکلۆپیدیایەکی دیکیۆمێنتاری، زانیاری گشتیە لەسەر شاری هەولێر، کە لە رێگەی هاوبەشی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکانی کوردستان بە توێژینەوەی زانستی و دیکێۆمێنت تیشک خراوەتە سەر سەرجەم سیکتەرەکان و بە وردەکاریەوە زانیاری لەسەر مێژوو هەنوکەی شاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە…