ماڵپەڕە ئینگلیزیەکەی مایوینت لە راپۆرتێكی لە سەر دیزاینەرێكی كورد بڵاو كردووەتەوە، كە ئاماژەی بەوە داوە كە “رەوەند ئەحمەد” كوردێكی هەرێمی كوردستاندا و دانیشتووی ئەڵمانیایە؛ ئێستا بە كاری دیزاین ناوبانگێكی بۆ خۆی پەیدا كردووە، كارەكانی لەلایەن ناوەندە جیهانییەوە ستایش دەكرێن
ئەو ماڵپەڕە نووسیویەتی كە ئێستا رەوەند لە ئەڵمانیا گرنگی بە دروستکردنی دیزاینی گەیم دەكات؛ كارەكانیش بووەتەوە مایەی سەرنج لە لایەن بینەرەكانیەوە.
ماڵپەڕەكە باسیشی لەوە كردووە كە دروستكردنی گەیم لەلایەن ئەو دیزاینەرەوە جیاواز بە بەروارد لەگەڵ دیزاینەرەكانی دیكە، چونكە ڕەوەندی نوێكاری لە گەیمەكاندا كردووە، بەشێك لە ژیانی تایبەتی جارانی خۆی، تێكەڵی گەیمەكان كردووە؛ بۆیە دەکرێ بڵێین كە رەوەندی ڕیبازێكی تازەی دۆزییەوە بۆ گەیاندنی یادەوەرییەكانی خۆی لە رێگەی گەیمەكانەوە.
ماڵپەڕەكەی دەشڵێت كە كوڕەكە كوردەكە ڕۆژانە چەند كاتژمێرێك لە ناوچەی میترۆپۆلیسی لودویگسبێرگی ئەڵمانیا لەسەر مێزەكەی دادەنیشێت تاوەكو كاری دیزاینی گەیمەكان بكات، بەشێك لە دیزانەكانی لە ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاو كراوەتەوە.
هەروەها ماڵپەڕەكە دەشڵێت: “كارەكانی “ئەحمەد”، بینەرێكی زۆریان هەیە، لەلایەن دامەزراوەكانی گرنگەكانی ئەڵمانیاوە خەڵات كراوە”.
ئەو گەنجە كوردە سەبارەت بە كارەكانی دەڵێت: “پێویستە ئەو ئەزموونە بە كەسانی دیكە ئاشنا بكرێت”، بۆیە وەك ئاماژەی پێ دا، ئەو بڕیاری دا ئەوەی لە ژیانی پەنابەرێتی و رێگەی كۆچبەریدا بینیویەتی، وەك یادگاری بگوازێتەوە، بەڵام لەڕێگەی ئامرازێكی داهێنەرانە و جیاواز.