ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
* ئەمڕۆ لە یۆرۆپالیگ ئەم یارییانە دەكرێن: بودۆ گلیمێت نەرویج ـ لازیۆ ئیاڵیا 19:45، تۆتێنهام ـ ئینتراخت 22:00، گڵاسكۆ رێنجەرز ـ ئاتڵێتیك بلباو 22:00، لیۆن فەرەنسا ـ مانچێستەر یونایتد 22:00.
* كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید: پێموایە هەموومان دەزانین تیپەکەمان کوالێتی بەرزە، بەڵام ئارسێناڵ لەو یارییە کاری باشتری کرد و باشتر یارییان ئەنجامدا، پێیوستە راستگۆ بێن لە هەڵسەنگاندن بۆخۆمان ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژ خراپ نەبووین، بەڵام بەراستی ئەنجامەکە قورسە، دوو گۆڵمان بە لێدانی راستەوخۆ لێکرا، لە گێمی یەکەم باشتر مامەڵەمان لەگەڵ یارییەکەدا کرد، ئارسێناڵ لە رووی توانانی جەستەییەوە زۆر بەهێز و باشبوون لە کۆتایی، ئەگەر سەیری یاریی ئەمشەو بکەیت هەست دەکەیت ئەگەرمان نیە بگەرێینەوە، بەڵام تۆپی پێ هەموو شتێکی تێدایە، چونکە کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد کە روویدا، کێ دەیزانی دیکلان رایس بەم شێوازە دوو گۆڵ دەکات، دەبێت باوەرمان بەخۆمان هەبێت بۆ یاری داهاتوو، پێشتر چەند جارێک گەڕانەوەی گەورەمان لە بێرنابیۆ هەبووە، چانسمان زۆر کەمە، بەڵام ئیمە هەوڵی خۆمان دەدەین بتوانین ئەنجامەکە راست بکەینەوە.
* میكێل ئارتیتا راهێنەری یانەی ئارسێناڵ: شانازییەکی گەورەیە، ئێمە ئاستێکی گەورەی بە کۆمەڵمان هەبوو ئەوەی پێوستبوو ئەنجاماندا لەرووی رێکخستن وهەماهەنگیەوە زۆر باش بووین، ئەو کەشوهەوایەی 15 خولەک پێش یارییەکە دروستکرا زۆر باشبوو کاریگەی لەسەر ئاستی یاریزانەکان هەبوو، ئەوەی دیكلان رایس کردی باوەڕ پێنەکراو بوو، لە ماوەیەکی کەم دوو گۆڵی بە هەمان شێواز کرد، پێموابێ هێز و تەرکیزی لە هاندەرانەوە وەرگرتبوو، دەبێت بەردەوام بین جارێ ئێمە یارییەکمان ماوە بەدڵنیاییەوە هەنگاوێکی راستمان ناوە پێویستە بتوانین لە بێرنابیۆ جارێکی دیکە ئاستێکی بەرز نیشان بدەین، 20 ساڵە بەرامبەر ریال مەدرید یاریمان نەکردووە، دەرفەتێکی باشبوو بۆ ئەوەی بتوانین مێژوو بنووسینەوە، سوپاسی هاندەران و یاریزانەکان دەکەم، ئەوان بەتاک و کۆمەڵ ئاستێکی بەرزیان نیشاندا.
* ماڵپەری ئۆپتا: یانەی بارسێلۆنا بە رێژەی ٪78.2 چانسی بردنەوەی بەرامبەر بورووسیا دۆرتمۆند لە قۆناغی چارەکی کۆتایی هەیە و دەگاتە قۆناغی پێشکۆتایی، هەروەها ماڵپەرەکە پێشبینی ئەوەی کردووە بارسا بە رێژەی ٪44.3 چانسی گەیشتنی بۆ یاریی کۆتایی هەیە و زۆرترین چانسیشی بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە ٪23.1 هەیە، لە دوای یانەی بارسێلۆنا، یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا دووەم زۆرترین چانسی بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگی هەیە، ئەو یانەیە بە رێژەی ٪19.3 چانسی پێدراوە، هەروەها چانسی گەیشتنی ئەو یانەیە بۆ قۆناغی پێشکۆتایی ٪71.3ـیە و چانسی گەیشتنی بۆ یاری کۆتاییش ٪36.2ـەوە.
* ماڵپەڕی ئۆپتا: ئارسێناڵ ٪15.6 چانسی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی هەیە، پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید رەنگە کەمترین چانسی پێبدرێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەو یانەیە لە پلەی سێیەم دێت و پێش ریاڵ مەدرید دێت، گەنەرز بە رێژەی ٪15.6 چانسی بردنەوەی ناسناوەکەی هەیە و بە رێژەی ٪50.2 چانسی بردنەوەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید و گەیشتن بە قۆناغی پێشکۆتایی پێدراوە.