بارزان ئەکرەم – هەولێر
چریسك یوونس مزوری، له 1991 له‌دهۆك له‌دایك ده‌بێت، وه‌ك هه‌ر مناڵێكی دیكه‌ی كوردستان ده‌چیته قوتابخانه، به‌ڵام بۆ ئه‌و وانه‌ی وه‌رزش خۆشه‌ویسترین وانه‌ی قوتابخانه‌ی ده‌بێت، زۆر حه‌ز به‌یاری فووتساڵ ده‌كات، ئاستیشی له‌قوتابییه‌كانی دیكه باشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌رزشكردن بۆ كچان زۆر ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی به‌گشتی و خاڵی به‌تایبه‌تی پاڵپشتییه‌كی زۆری ده‌كات تا له‌وه‌رزشكردن به‌رده‌وام بێت.
له لوتكه‌ی ئاستی، به ناچاری وازی له یاریكردن هێنا
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی بۆ ساڵی 2004 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ورده ورده ئاستی هه‌ڵده‌كشێت، تا له 2006 گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ تیپی كچانی دهۆك ئه‌نجام ده‌دات، هێنده ناخایه‌نێت په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه‌وه ده‌كات، له‌ساڵانی (2006- 2007-2008) له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی دهۆك ده‌بێته پاڵه‌وانی كوردستان و له‌هه‌ر سێ ساڵه‌كه‌ش به‌باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ختی خۆی له‌لوتكه‌ی یاریكردنی له 2010، له‌ئۆردوگایه‌كی مه‌شقی له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه خۆیان بۆ پاڵه‌وانێتی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌به‌حرێن ئاماده ده‌كرد، تووشی پێكانێكی قورس ده‌بێت، هه‌رچه‌نده به‌هۆی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری كاتی به‌شداری چه‌ند خوله‌كێكی پاڵه‌وانیتییه‌كه ده‌كات، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ده‌زانێت، كه تووشی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی بووه، به‌ده‌م كێشه‌كه‌وه ده‌ناڵینێت، دواتر له 2013، له‌یه‌ك ساڵدا سێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و ناگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
ده‌بێته یه‌كه‌مین كچه راهێنه‌ری كورد
له 2014 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی ئوردنی به‌ناوی به‌ترای ئوردنی وه‌رده‌گرێت و به‌شداریی له‌پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات و ده‌بێته یه‌كه‌مین ئافره‌تی كورده وه‌كو راهێنه‌ر له‌ده‌ره‌وه كار بكات، چه‌ند یانه‌یه‌ك له‌عێراق و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین، به‌شداری ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ده‌كه‌ن، به‌هۆی دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستیان بۆ چریسك هانده‌ر و یاریزانانی فه‌ڵه‌ستین، له‌یارییه‌كان پاڵپشتی تیپه‌كه‌ی چریسك ده‌كه‌ن و ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێ جاریش ناوی كوردستان له‌دروشمه‌كانیان ده‌هێننن، به‌ترای ئوردنی له‌گه‌ڵ ئیسكانی عێراقی دژی یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ش وه‌ك هه‌مووجار به‌شێوه‌یه‌كی بڵاوتر هانده‌رانی ئاماده‌بووی نێو یاریگه هانی تیپه‌كه‌ی چریسك ده‌ده‌ن و هۆڵی یاریگه پڕ له‌ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن، بۆیه له‌وكاته‌دا یاریزانان و هانده‌رانی تیپه عێراقیه‌كه په‌لاماری ئاڵای كوردستان ده‌ده‌ن و سووكایه‌تی پێده‌كه‌ن، ئه‌مه شتێك له‌ناخی راهینه‌ره كورده‌كه دروست ده‌كات و به‌ڵێن ده‌دات تۆڵه‌ی ئه‌و سوكایه‌تییه‌یان لێ بكاته‌وه، له‌یاری كۆتایی تیپه‌كه‌ی فه‌له‌ستین و تیپه‌كه‌ی عێراق یاریی ده‌كه‌ن، چریسك راسته‌وخۆ ده‌چێته نێو هانده‌رانی فه‌ڵه‌ستین و به‌ئاڵای كوردستان هانی فه‌له‌ستییه‌نییه‌كان ده‌دات، ناوه ناوه‌ش رێنمایی ده‌داته راهێنه‌ره فه‌ڵه‌ستینیه‌كه و خاڵه لاوازه‌كانی كچانی تیپه‌كه‌ی عێراقی ئاشكرا ده‌كات.
به‌جۆرێك جه‌نگی ده‌روونی له‌دژی عێراقییه‌كان ده‌كات و ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی دۆڕانی ئه‌وان و له‌ده‌ستدانی جامه‌كه، له‌وكاته‌دا كه ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لی ده‌دات، راسته‌وخۆ راهێنه‌ر و یاریزانانی عێراق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر چریسك و لێی ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ر له‌وێ بیكوژن، به‌ڵام راهێنه‌ر و هانده‌رانی فه‌ڵه‌ستین له‌ژێر ده‌ستی ئه‌وان رزگاری ده‌كه‌ن، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌ن، مادام ئه‌و كورده پێویست ناكات پاسپۆرتی عێراقی پێ بێت، بۆیه له‌هۆتێل ده‌ست به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌ی داده‌گرن، له‌و كاته‌دا هه‌وڵده‌دات له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌رزشوان و به‌رپرسانی ئه‌وكات تا بتوانن له‌و دۆخه دژواره رزگاری بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ گه‌مارۆ ده‌درێت، ئینجا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌هۆتێل دێته خواره‌وه و بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێستا‌ش سه‌رۆكی یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆكه.