پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم 11 ملیار دینار بۆ ڕێگای باچیکا-ئیبراهیم خەلیل خەرج کرا

بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 11 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەرج کرا.

شڤان عەبدی، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە 23/1/2022 لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامی گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەیەکی گرنگی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە دڵخۆشییەوە، بڕیاری جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێگای باچیکا-ئیبراهیم خەلیل و خەرجکردنی پارەی ئەو پڕۆژەیە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە درا”.

گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتیشی: ”پڕۆژەی جادەی باچیکا-ئیبراهیم خەلیل جووتسایدێکە ڕێگای نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل و جادەی باچیکا پێکەوە گرێ دەدات و ئەوەش باشترین خزمەت بە خەڵکی دەڤەرەکە دەگەیەنێت”.