هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

3 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و 1122 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران،‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ دوێنێ، كه‌ 580 حاڵه‌ت راگه‌یه‌ندران، ئاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 5363 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، چاكبوونه‌وه‌ی 240 تووشبووی په‌تاكه‌ش راگه‌یه‌ندرا.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (696)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 697ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 697ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا